ئەگەر ئەمڕۆ مووچە نەیەت چی ڕوودەدات؟
نوێترین زانیاریەکان لەسەر مووچە چییە؟
KTI
بەگوێرەی بەدواداچوونەکان، ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی 10 لە بەغدادەوە دەستیپێکردووە، بەڵام بەهۆی پشووە فەرمییەکانەوە ئەگەر پارەکە ئەمڕۆ نەگات، پرۆسەکە بۆ هەفتەی داهاتوو دوادەکەوێت. ئەگەر ئەمڕۆ چوارشەممە بەغداد پارەی مووچە تەمویل نەکات، ناردنی پارەکە دەکەوێتە رۆژى یەکشەممەی هەفتەى داهاتوو (28ـى کانوونى یەکەم)، هۆکارەکەشی ئەوەیە سبەی پێنجشەممە بەبۆنەی جەژنی کریسمسەوە پشووی فەرمییە. لە ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستانەوە ڕاگەیێنراوە، هەموو ڕێکارەکانى ناردنى مووچەى مانگى 10 تەواو کراون و تەنیا چاوەڕێى بەغدادن بۆ ئەوەى تەمویلی پارەکە بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا کاتی دیاریکراوی ناردنەکە لای ئەوان روون نییە. وەزارەتى دارایی و ئابووریى حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتڕاستی دەکاتەوە، بەهۆی ئەوەی رۆژى پێنجشەممە (25ـى کانوونى یەکەم) پشووی لەدایکبوونی مەسیحە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەگەری زۆرە ناردنی مووچە بکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو و رۆژی یەکشەممە پارەکە بگات. سەرچاوەکانی وەزارەتی دارایی دڵنیایی دەدەن کە هەرکاتێک پارەکە بگات، ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و تەنانەت ئەگەر بکەوێتە پشووەکانی سەری ساڵیشەوە، پرۆسەی دابەشکردن ناوەستێت و مووچە دواناخرێت. ئەم پێشهاتانە لەکاتێکدایە، رۆژى دووشەممەى ئەم هەفتەیە، وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان بڕی 120 ملیار دینارى وەک داهاتى نانەوتى بۆ مانگى تشرینى یەکەم بەشێوەى کاش خستە سەر هەژمارى بانکیى وەزارەتى دارایی عێراق لە لقى هەولێرى بانکى ناوەندى.

