ئەم ژنە ویستی بپەڕێتەوە، بەڵام ببینە چی ڕوودەدات
لە شاری «ئاماسیا»ی وڵاتی تورکیا، کامێراکانی چاودێری ساتەوەختی ڕووداوێکی هاتووچۆیان تۆمارکردووە، کاتێک بارهەڵگرێکی بچووک (پیکاب) لەسەر هێڵی پەڕینەوە دەوەستێت بۆ ئەوەی ڕێگە بە هاووڵاتییەکی پیادە بدات بپەڕێتەوە.
بەهۆی نەپاراستنی مەودای سەلامەتی و خلیسکیی شەقامەکە، ئۆتۆمبێلێکی دیکە لە دواوە بە خێرایی خۆی پێدا دەکێشێت. ڕووداوەکە زیانی ماددی لێکەوتەوە بەبێ ئەوەی هاووڵاتییە پیادەکە بەرکەوتنی هەبێت.
ڤیدۆکە:

