مامۆستایەکی بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ توێژینەوەیەکی نوێی زانستی بڵاودەکاتەوە
لە بەردەوامیی کار و چالاکییە ئەکادیمییەکانیدا، بەڕێز (د. عەدالەت عەبدوڵڵا)، مامۆستا لە بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ لە پەیمانگەکەمان، نوێترین توێژینەوەی زانستیی خۆی لە گۆڤاری ئەکادیمیی مەحکەمی (ئاران)ی زانکۆی گەرمیان بڵاوکردەوە.
توێژینەوەکە بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێز (د. سەمەد قادر) ئەنجامدراوە و لەژێر ناونیشانی:
"ڕۆڵی بەڕێوەبردنی مەترسی لە پاراستنی ڕۆژنامەنووسان لە کۆمەڵگەی کوردیدا: ستراتیژییەکانی پاراستن و ئازادیی میدیا"
ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکیی کوردستان (KTI) گەرمترین پیرۆزبایی لە د. عەدالەت و هاوکارەکەی دەکات. هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازین و ئومێدەوارین ئەم توێژینەوەیە ببێتە سەرچاوەیەکی گرنگ و سوودبەخش بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کوردستان.

