Image

بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ پانێڵێکی زانستی لە یادی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا ڕێکدەخات

لە چوارچێوەی چالاکییە زانستی و ئەکادیمییەکانیدا و هاوکات لەگەڵ یادی ١٢٨ ساڵەی تەمەنی ڕۆژنامەگەریی کوردی، بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ لە پەیمانگەی تەکنیکیی کوردستان (KTI)، پانێڵێکی زانستیی بەپێزی لەژێر ناونیشانی «توێژینەوەی میدیایی لە هەرێمی کوردستان؛ لە تیۆرەوە بۆ کردار» سازکرد.

لە پانێڵەکەدا، کە بە بەشداریی ژمارەیەک لە ئەکادیمیستان، مامۆستایانی پسپۆڕ و میدیاکارانی دیاری هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، گفتوگۆیەکی چڕ و کراوە دەربارەی واقیعی توێژینەوەی زانستی لە بواری ڕاگەیاندندا ئەنجامدرا.