Image

مامۆستایەکی بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ سیمینارێکی زانستی لەسەر ژیریی دەستکرد پێشکەش دەکات

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ڕۆژی جیهانیی فۆتۆگرافیدا، مامۆستا (ڕاوێژ کامەران)، مامۆستا لە بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ لە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان (KTI)، سیمینارێکی زانستی و پراکتیکی لەژێر ناونیشانی (تەکنیکەکانی ناسینەوەی وێنەی بەرهەمهێنراو بە ژیریی دەستکرد) پێشکەش کرد.

سیمینارەکە لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسوورەکە بەڕێوەچوو، کە لەلایەن کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان/ لقی سلێمانی ڕێکخرابوو. تێیدا مامۆستا ڕاوێژ بە وردی تیشکی خستە سەر نوێترین ئەو ڕێگە و تەکنیکانەی کە بەکاردێن بۆ جیاکردنەوەی وێنە ڕاستەقینەکان لەو وێنانەی کە لە ڕێگەی پلاتفۆرمەکانی ژیریی دەستکردەوە (AI) دروست دەکرێن.